کۆمسیۆن: تەڤگەری ئازادیی پارتێکی سیاسی یاساییە و فەرمییەتی هەیە

263
0
هاوبەشی :

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق،  بەڕێوەبەری کاروباری پارتە سیاسییەکان،  پێشوازی لە هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کرد و جەختی کردەوە تەڤگەری ئازادییی پارتێکی سیاسی و یاساییە لە عێراقدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١/٣/٢٠٢٣، لە بەغدای پایتەخت، هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا، بە سەردانێک گەیشتنە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و هیمان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پارتە سیاسییەکان پێشوازیی لێیان کرد.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند: لەبارەی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی لەهەرێم و ئاستەنگییە سیاسییەکانی بەردەمی گفتوگۆمان کرد و ئەو ڕێگرییانەی لە کار و چالاکییەکاندا لێمان دەکرێت.

وتیشی: پاڵپشتی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە تەڤگەری ئازادیی پارتێکی سیاسی یاساییە و لە عێراق مۆڵەتی فەرمی هەیە و ئەندامەکانیشی فەرمی و یاسایین و لە چوارچێوەی ڕێنماییە دەستورییەکاندا کاردەکەن، لە زاخۆوە تا بەسرە دەتوانن بارەگا بکەنەوە.

هاوبەشی :