ڕژێمی ئێران ژنێکی بەلووچی لەسێدارەدا کە دایکی دوو منداڵە

269
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵی ڕەسانک ڕۆژی دووشەمە ٨ی ڕەشەمە ژنێکی بەلووچ بە ناوی “لەیلا بامەری” دایکی کچ و کۆڕێکی تەمەن ٥ ساڵ و ٧ ساڵ لە زیندانی کەهنووج لە سێدارە درا.

بەپێی هەواڵەکە “لەیلا بامەری” نزیک بە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرا.

جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو ژنە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی بووە.

ڕۆژی ٩ی ڕەشەمە لە گۆندی پێنگ لە دەڤەری بەلووچستان تەرمی “لیلا بامەری” بە خاک سپێردراوە.

هاوبەشی :