بزووتنەوەی ئەحراری عێراقی ئیسلامی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە دەوڵەتی داگیركەری تورك دەكات ئەویش بەهۆی شەهید بوونی دوو فەرماندەی یەبەشە و برینداربوونی شەڕڤانێكی تر دوای ئەوەی لە بۆردومانیکی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبون .
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ شوبات ٢٠٢٣ ئوتومبیلێكی شەڕڤانانی یەبەشە بە ئامانج گیرا و دوو شەهید و بریندارێكی لێكەوتەوە.
بزووتنەوەی ئەحراری عێراقی ئیسلامی دوای ئەوەی دوو فەرماندەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبون ڕایگەیاند: ئێمە بە شەهیدانی عێراق ئەژماریان دەکەین، کە بەهۆی دەستی ئەردۆغان لە هێرشێکی ترسنۆکانەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەهیدبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە سەرکردایەتی حەشدی شەعبی پابەندە بە ڕوونکردنەوەی ئەو تاوانەی کە ڕوویداوە و دەشڵێت: ئەوانەی کە هەڵەیان کردووە بزانن کە وەڵامی ئێمە لەسەر کاغەز نابێت کە تەنها بە لێدوانێک نیشان دەدرێت، بەڵکو بە موشەک و فڕۆکە نوێنەرایەتی دەکرێت.