لە شارۆچكەی حاجیاوا لە دەڤەڕی ڕاپەڕین، پرسەی شەهید (ئازاد باشور) بەڕێوەچوو

288
0
هاوبەشی :


ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ شوباتی٢٠٢٣ لە شارۆچكەی حاجیاوا لە دەڤەڕی ڕاپەڕین(ڕانیە) پرسەی شەهید (ئازاد باشور) بەڕێوەچوو، کەسوکارەکەی جەختیانکردەوە کە شانازی بە شەهیدبونی کوڕەکەیانەوە دەکەن.

ئازاد مینە ناسراو بە (ئازاد باشور) لە ٣٠ تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

لە پرسەكەیدا خەڵكێكی بەرچاو بەشداری پرسەكەی كرد ، سەلام عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە پرسەكەیدا وتارێكی خوێندەوە و وتی: شەھید ئازاد یەکێکە لە ڕۆڵە ئازاو قارەمانەکانی گەلەکەمان و ئەو تەنیا کوڕی بنەماڵەکەی نییە بەڵکو ھەموو گەلی کورد شانازی پێوە دەکات و خاوەنداری لێدەکات. بەڵێن دوپاتدەکەینەوە لەسەر ڕێو ڕێبازی شەھید ئازاد و سەرجەم شەھیدان تا دوا دڵۆپی خوێنمان درێژە بە خەبات وتێکۆشانی شەھیدان دەدەین.

مەحەمەد مینە، برای شەھید ئازاد دوپاتیکردەوە، ئێمە وەک بنەماڵەی شەھید شانازی بە شەھیدەکەمانەوە دەکەین “ئەو شەھید بوونە بەنسیب ھەموو کەسێک و دایکێک نابێت کە ڕۆڵەیەکی ئاوا ئازاد و ئازا پەروەردە بکات و چۆک بە پلانی گەورەترین و سەرخەتریین دوژمنی کورد کە ئەردۆغانی فاشیستە دابدات”.

برای شەهید ئەوەشی وت: ئەردۆغانی تیرۆرست دووژمنی پارچەیەکی کوردستان نییە، بەڵکو دژایەتی سەرجەم گەلی کورد دەکات لەهەر چوار
پارچەی کوردستان.
لە پرسەكەیدا كۆمیتەی شەهیدان و ماڵباتی شەهیدان و خەڵكێكیببەرچاو بە بەرفراوانی بەشداریان كرد

هاوبەشی :