ئیبراهیم ڕیگی بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی پۆلیسی ڕژیمی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا

318
0
هاوبەشی :

یەکێک لە گیراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری زاهدان بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی پۆلیسی ڕژیمی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی حال‌وەش ئیبراهیم ڕیگی لە گیراوانی چەند مانگی ڕابردوو کە بە بارمتە ئازاد کرابوو، دوێنێ سێشەممە دوای ئەوەی لەلایەن مەئموورەکانی کەلانتەریی ١٢ی زاهیدانەوە قۆڵبەست کرا، ڕووبەرووی لێدان و ئەشکەنجە بووەتەوە و لەناو کەلانتەرییەکە گیانی لەدەست داوە.

کەلانتەریی ١٢ ئیدعای کردووە کە ئیبراهیم ڕیگی لە دەرەوەی کەلانتەری لێیدراوە و دواتر لە کەلانتەری گیانی لەدەست داوە.

هێزەکانی ڕژیم هەوڵ دەدەن بنەماڵەی ئیبراهیم ڕیگی لە تۆمارکردنی سکاڵا پاشگەز بکەنەوە. بەڵام بنەماڵەکەی تا ئێستا تەرمی کوڕەکەیان وەرنەگرتووەتەوە و مکوڕن لەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ ڕوونبوونەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانی بکرێت.

ئیبراهیم ڕیگی تەمەن ٢٤ ساڵان خەڵکی زاهیدان، ڕۆژی ٢١ ڕەزبەر لە سەرهەڵدانەکانی ئەو شارەدا قۆڵبەست و ڕۆژی ١١ی بەفرانبار بە بارمتە ئازاد کرابوو.

@aryentvnews

هاوبەشی :