کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە رۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز کرد و بانگەوازیی بۆ خاوەنداری کرد

303
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: دەبێت خاوەنداریی لە تێکۆشانی زمان و پەروەردەی خۆمان بکەین

کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز کرد و بانگەوازیی بۆ خاوەنداری کرد

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە لە راگەیەندراوەکەیدا رۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە رێبەری تێکۆشانی ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و شەهیدانی دۆزی ئازادی و لە هەموو گەلان پیرۆز دەکات و دەڵێت: زمان یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی مرۆڤبوون و کۆمەڵایەتی بوون و بناغەیەکی سەرەکییە لە خوڵقاندن و گەشەسەندنی کەلتووری کۆمەڵایەتیدا.

کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە باس لەوەش دەکات، شۆڕشی زمان، کە دە هەزار ساڵ لەمەوبەر لە سەر خاکی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد پەرەی پێدرا، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر هەمان خاک، لە نووسین و گۆرانی و سیاسەت و تەنانەت پێکەنین و گریان بە زمانەکەی، بێبەشکراوە. تاوەکو ئێستا لە باکوری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، کورد ناتوانێت لە قۆتابخانەکاندا بە زمانی خۆی بخوێنێت. رژێمی سوریاش تا ئێستا لە کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە هیچ شێوەیەک چارەسەری فرەزمانیی، ناکات. تاوەکو ئێستاش لە باشور زاراوەی کورمانجی، خاوەن فەرمیەت نییە. 

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئاماژە بە سیاسەتی ئەردۆغان دەکات و بانگەواز لە هەموو مامۆستا، ئەکادیمی، کارمەندانی پەروەردە و خانەوادەکان دەکات، کە رێگە بە رژێمەکەی ئەردۆغان و باخچەلی نەدەن بە ناوی بومەلەرزەوە، ئەم کارەساتە بۆ بەرژەوەندیەکانی بەکاربهێنێت و منداڵانمان بە ناوی وانەی ئایینیەوە، رادەستی تەریقەتەکان بکات. 

@aryentvnews

هاوبەشی :