فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراو لە دهۆك كەوتە خوارەوە

246
0
هاوبەشی :

 سەرچاوەیەکی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٢١ شوبات ٢٠٢٣ ئاشكرای  کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو لە ناوچەی ئامێدی لە شاری دەۆک کەوتە خوارەوە

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە فڕۆکەکە لە نزیک گوندی مێرسکی ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی كەوتۆتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لێکۆڵینەوە لە لایەن لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمەوە دەكرێت بۆ زانینی ناسنامەی فڕۆکەکە.

جێگای سەرنجە، کە فڕۆكە سەربازیەكانی توركیا بەردەوام ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەكاردەهێنێت و یاسا نێونەتەویەكان پێشێل دەكات و چەندین ناوچە مەدەنی بە ئامانج دەگرێت لە هەرێم ئەمەش بوەتە هۆكاری گیان ژەدەستدانی دەیان هاوڵاتی مەدەنی.

هاوبەشی :