دوای بومەلەرزە نوێكانی ئەمشەو لە توركیا و باكووری كوردستان ترسی ڕوودانی سونامی هەیە
ئەمشەو ٢٠ شوباتی ٢٠٢٣ دوو بوومەلەرزەی نوێ بە گوڕی ٦.٤ و ٥.٨ پلەی ڕێختەر باشووری تورکیا و بەشیک لە باکوری کوردستانی گرتەوە.
بە هۆكاری ئەو بومەلەرزە نویانەی ئەمشەو ڕوویدا، دەزگای ئافادی تورکی هۆشداری دایە هاوڵاتیان لە نزیکبوونەوە لە کەناراوەکانی دەریاکان و داوا دەکات لە کەناراوەکان دوور بکەونەوە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا لە دوای بوومەلەرزەکانی ئەمشەو.
هەمان دەزگا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بوومەلەرزە نوێیەکە ئەندامانی سەر بە دەزگای ئافاد ئامادەن و بەخێرایی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە دەکەن و دەڵێت مەترسی دروست بونی ڕووداوی هاوشیوەی تسۆنامی لە ئاوەکاندا هەیە.