ئەمڕۆ یەك شەممە ١٩ ڕۆژە ناڕەزایەتیەكانی شاری دەربەندیخانی وڵاتپارێز بەردەوامە
هاوڵاتیان دەربەندیخان بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتیی و حکومەتیش وەڵامیان ناداتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە ، ١٩شوباتی ٢٠٢٣ ، ١٩ ڕۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی دەربەندیخانی وڵاتپارێز و خەمخۆری هاوڵاتیانی دەربەندیخان و كوردستان.
هاوڵاتیانی ناڕازیی دەربەندیخان ئەوە بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە ئەم ناڕەزایەتیە بەردەوامە و داواكاری ئەو خەڵكە خزمەت گوزاریە سەرەتاییەكانە وەك ئاو و كارەبا و ڕێگاوبان ،بەڵام ئەو حكومەتە بێباكەی كوردستان وەڵامی خەڵكی دەربەندیخان ناداتەوە و بۆیە خەڵكیش بڕیاریان داوە بەردەوامی بدەن بە خۆپیشاندەكان.