ئەمڕۆ لە سلێمانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەرمان شەرمەزار كرا

148
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ لە سلێمانی ، چوارشەممە ١٥ شوباتی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێك بەڕێوەچوو بۆ شەرمەزار كردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی دەست بەسەر كردنی ڕێبەری گەلان بەڕێز عەبدوڵا ئۆج ئالان كە ٢٤ ساڵ لە مەو پێش لە پیلانگێڕیەكی قێزەوندا لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا و ئەوروپا و ئیسڕائیل و داگیركەرانی كوردستان و دەوڵەتانی كۆنەپەرستی ناوچەكە و خیانەتكارانی كورد دەسگیركرا.

كاتژمێر ٢:٣٠ خۆپیشاندانەكە بە ڕێپێوانێك لە سەهۆڵەكەی سلێمانی بۆ بەردەم باخی گشتی دەست پێكرد، پیلانگێری نێونەتەوەیی دژی ڕێبەرمان شەرمەزار كرا ، خۆپیشاندەران چەندین دروشم و سلۆگانی شۆڕشگێڕیان دەوتەوە و داوای دەستبەجێ ئازادكردنیڕێبەڕیان بكرێت، لە دروشمەكانیاندا دەسەڵاتداری جیهانی و دەوڵەتی داگیركەریان شەرمەزار كرد ئەو گۆشەگیریەی لە ئێمڕاڵی بەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت شەرمەزار كرا.

خۆپیشاندانەكە بە چەندین وتار لە كۆبونەوەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەلایەن مامۆستا محمەد ئەندامی كۆمیتەی ئازادكردنی ڕێبەر ئاپۆ و هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن خوێنرایەوە كۆتایی هات

هاوبەشی :