ئەمڕۆ سێشەممە، خۆپیشاندانەكەی شاری دەربەندیخان پێدەخاتە ١٤ هەمین ڕۆژیەوە ، خۆپیشاندەران بەردەوامن لەسەر داواكاریەكانیان.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەردەوام دانیشتوانى شارۆچکەى دەربەندیخان بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارى لە ناوچەکەیان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و مانگرتن، ڕاشیدەگەیەنن تاوەکو ئێستا حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەچوون و هیچ یەکێک لە داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکراوە
خۆپیشاندەران بڕیاریان داوە تا بەدەستهێنانی داواكانیان بەردەوامی بدەن بە خۆپیشاندانەكە.