زیلان تیگریس ، ژنە هونەرمەندی کورد لە بومەلەرزەکەی ئامەد دا گیانی لەدەستدا
( زیلان تیگریس ) ژنە هونەرمەندی کورد لە بومەلەرزەکەی ئامەد دا گیانی لەدەستدا
زیلان تیگریس ژنە هونەرمەندی شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە بومەلەرزەکەی شەشی مانگدا کە کاریگەریەکی زۆری لە ئامەد دروست کرد گیانی لەدەستدا.
شەوی رابردوو، تەرمی هونەرمەند زیلان تیگریس، لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی نۆ نهۆمیدا لە گەڕەکی ئیسماعیل پاشاری کورد لە ئامەد دەرهێنرا و ئەمڕۆ بە رێورەسمێک لەلایەن کەسوکاریەوە لە گۆڕستانی یەنی کۆی ئامەد بەخاک دەسپێردرێت.