نەپەگە لە وەڵامی كەجەكە بۆ ڕاگرتنی چالاكییەكانیان دژ بە سوپای تورك ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

294
0
هاوبەشی :


دوێنێ هەینی ، ١٠ شوباتی ٢٠٢٣ هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان – كەجەكە بەڕێز بایك، بەهۆی بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا، بڕیاری ڕاگرتنی شەڕی دژ بە سوپای تورك ڕاگەیاندە، ئەمڕۆ فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) وەڵامی ڕاگەیەندراوەكەی دایەوە و ڕایگەیاند: دەربارەی ڕاگەیاندنەكەی كەجەكە بۆ وەستاندنی شەڕ لەبەر بارودۆخی توركیا بە هۆكاری بومەلەرزەكەوە ئەو زیانە گیانی و مادیە زۆرانەی بەر خەڵكی توركیا و ناوچەكە كەوت، نەپەكە بە كردەوە هەموو پێویستیەكانی ئەو بانگەوازە جێبەجێ دەكات.

بۆ ئەو مەبەستە نەپەگە بانگەوازی بۆ هەموو گەریلاكان، شەڕڤانان و یەكینەكانی پاراستنی جەوهەری ئەوەیە: لە چوارچێوەی بانگەوازی هاوسەرۆكایەتی كەجەكە، دەبێت هەموو چالاكی پراتیكی لە شارەكان ڕابگیرێن؛ هەروەها ئەگەر هێزەكانی دەوڵەتی تورك لە گۆڕەپانەكان بەرامبەر بە هێزەكانمان، كە لە سەنگەردان هێرشیان ئەنجام نەدا، دەبێت بە هیچ جۆرێك چالاكی ئەنجام نەدرێت، تا فەرمانی دووەم، بۆ هەموو هێزەكانی پاراستنی ڕەوا، جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە ئەركێكی پێویستە. 

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە بەم جۆرەیە:

لە ٦ی شوباتدا ئەو بومەلەرزەیەی ڕوویدا و ناوەندەكە بازارجخە، گۆڕدرا بۆ كارەساتێكی گەورە. گەلەكەمان لەو بومەلەرزەدا زیانێكی گەورەی بەركەوت و زیانی گیانی زۆری لێكەوت. لە گەلانی كورد، تورك و عەرەب بە دەیان هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و هێشتا بەدەیان هەزاری تر لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەكاندا چاوەڕێی ئەوەن ڕزگار بكرێن. لەم ڕۆژە پڕئازارانەدا گەلەكەمان لە ناو ئێش و ئازاردایە. هەست بەو ئازارە دەكەین، كە گەلەكەمان دەیچێژێت. داواكارین ئەو كەسانەمان كە گیانیان لەدەستداوە بكەونە بەر بەزەیی و لێبوردنی خوداوەند و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاریان دەكەین. هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

كەمكردنەوەی ئازارەكانی گەلەكەمان، ساڕێژكردنەوەی برینەكانیان ئەركێكی گەورەی مرۆیی، ویژدانی و ئەخلاقییە. لەلای ئێمە لەم ڕۆژانەدا بە وریایی جوڵانەوە و بەرەوپێشبردنی پشتیوانی، سوككردن و لێبوردەیی گەورەترین مامەڵە و هەڵسوكەوتە. دەمانەوێت پشتیوانی لەوە بكەین. دەبێت هەموو هێزەكانی پاراستنی جەوهەری ئێمە و دامەزراوە وڵاتپارێزەكان، پشتیوانی گەل بكەن و لە پێناو هاوكاریدا سەفەربەر بن. بەتایبەتی لەو ناوچانەی كەسیان بۆ ڕەوانە نەكراوە و ئەو ناوچانەی كە لەناوچوون، گرنگترین شت ئەوەیە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە پشتیوانی لە بانگەوازی هاوڕێ، جەمیل بایك دەكەین، كە لەسەر ناوی هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە ڕایگەیاند و ئێمە پێویستیە كردارییەكانی دەستەبەر دەكەین.

لەم بوارەدا بانگەوازمان بۆ هەموو گەریلاكان، شەڕڤانان و یەكینەكانی پاراستنی جەوهەریمان ئەوەیە: لە چوارچێوەی بانگەوازی هاوسەرۆكایەتیماندا، دەبێت هەموو چالاكی پراتیكی لە شارەكان ڕابگیرێن؛ هەروەها ئەگەر هێزەكانی دەوڵەتی تورك لە گۆڕەپانەكان بەرامبەر بە هێزەكانمان، كە لە سەنگەردان هێرشیان ئەنجام نەدا، دەبێت بە هیچ جۆرێك چالاكی ئەنجام نەدرێت. تا فەرمانی دووەم، بۆ هەموو هێزەكانی پاراستنی ڕەوا، جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە ئەركێكی پێویستە. 

دەزانرێت، كە ڕژێمی ئاكەپە-مەهەپە، بە ساڵانە لە چوارچێوەی سیاسەتی قڕكردن لە كوردستان، هەموو سەرچاوە جەوهەرییەكانی توركیا بەرەو شەڕ ئاراستە و خەرج دەكات و لە دژی هێزەكانی ئازادیمان و گەلەكەمان و هەموو دامەزراوەكانمان، پلان بۆ هێرشی گەورە دادەڕێژێت. هەروەها ئەم حكومەتە كە لایەنگرانی خۆی بە شێوەی جیاجیا دەوڵەمەند دەكات، لەبەر ئەوەی لە پێناو ژیان و پاراستنی ژیان هیچ تێچوویەك دابین ناكات و ڕێكخستنی بیناسازی ڕێكناخات، هەموو گەلەكەمان و گەلانی توركیا بە ئازارێكی گەورەدا تێدەپەڕن. قوربانی زۆرە، هەربۆیە پێویستی بە پشتیوانی و هاوكاری كۆمەڵایەتی هەیە. ئێمە لەو چوارچێوەدا بە ڕێزەوە ڕایدەگەیەنین كە ئێمە بە گوێرەی بڕیار و ڕێنمایی سیاسی گەل و شۆڕشەكەمان، بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەكەین”.

هاوبەشی :