دەمیرتاش: ئامارەکانی بوومەلەرزەکە هاوشێوەی ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە لە زنجیرە تویتێکدا کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردووەتەوە، رەخنە لە حکومەتی تورک دەگرێت و دەڵێت: “بەداخەوە، ئامارەکانی بوومەلەرزەکەش هاوشێوەی ئامارەکانی کۆرۆنا دروست نین. بەداخەوە کە ئێستا زیاتر لە 100 هەزار کەس لەژێر داروپەردوودان و دەکرێت ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لەدەستمانداون 30 هەزاری تێپەڕاندبێت”.
دەمیرتاش هەروەها رووی دەمی لە بەرپرسانی دەوڵەت دەکات و پێیان دەڵێت: “لە سەرەتای بوومەلەرزەکەدا گەورەیی رووداوەکەتان لە خەڵک شاردەوە بۆ ئەوەی کاردانەوەی لەناکاو دروستنەبێت، بەڵام بەم کارەتان خەڵکتان لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دواخست .