زارای محەمەدی لە زیندان ئازادكرا و سەری بەرزی نەوی نەكرد بۆ كۆماری پەت و سێدارە

310
0
هاوبەشی :

ئێوارەی ئەمڕۆ ، هەینی ١٠ شوباتی ٢٠٢٣ ، مامۆستا زارا محەمەدی لە زیندان ئازادكرا.

دوای ئازادكردنی ئەو ژنە بەرخودێرە ڤیدێۆیەكی بڵاو كردەوە و وتی:

تا چرای ئێمە نەسوتێ، ئێوە هەرگیز ڕووناكی نابینن بە چاوانتان

دواتر وتی : كوردستانیانی خۆڕاگر ئێوارەتان باش

بە ئاگاداری ئێوەی هێژا ڕادەگەیەنم ، ئەمڕ هەینی درەنگانی ئێوارە بەبێ ئاگاداری خۆم و بنەمالەكەم و هاوڕیان و ئەندامانی ئەنجومەنی نەوژین و پارێزەری بەڕێزم بە شێوازێكی بەتەواوەتی بەپەلە لە بەندیخانە دەركرام ، بەبێ ئەوەی كە داخوازی لێبوردن لە لایەن خۆم یا پارێزەرەكەم پێشكەش كرا بێت ، وەپێشتر من خۆم لە ڕێگەی پارێزەرەكەمەوە بە دەزگای دادوەریم ڕاگەیاند بوو من بە هیچ شێوەیەك داخوازی لێبوردن ناكەم و بە هیچ شێوازێك ئەم داخوازیەم قبوڵ نییە.

پێش دەستبەسەر كردنم و سزادانم بە شێوازێكی بە تەواوەتی ناڕەوا و بەبێ بڕیاری خۆم و بە دەستی خۆم نەبوو ، ئەمڕۆش دەركرانم و (ئازادبوونم) لە بەندیخانە بە هیچ شێوازێك بە دەستی خۆم نەبوو ، چونكە من باوەڕم بە بیرو باوەڕ و بە ڕێگای خۆم هەیە ، وە تا كۆتایی ژیانم درێژەدەری بیروباوەڕەكەمم.

لە كۆتایی ڤیدێۆكەدا مامۆستا زارا ئەم پارچە هۆنراوەیەی خۆێندەوە:

گەرچی دوژمن وادەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم

باش بزانێ كونجی زیندانم قوتابیخانەیە

بیری ئازادیم لە زینداندا فراوانتر دەبێت

قوڕبەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

تێبینی:

دەرچە میدیا تەواوی قسەكانی مامۆستا زارای وەك خۆی نوسیەوە بۆ خوێنەرانی بەڕێز

هاوبەشی :