بۆ دەیەم ڕۆژ مانگرتن و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی دەربەندیخان بەردەوامە
هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری دەربەندیخان ماوەی دە ڕۆژە بەردەوام درێژە دەدەن بە ناڕەزایەتیەكانیان لە بەرامبەر دەسەڵات
ئەویش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی خەڵكی لەو شارە خۆڕاگرە.
خەڵكی ئەو شارە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە نەبوونی سووتەمەنی پێویست و ئاو و كارەبا و پێویستیەكانی تری ژیان ، تا ئێستا ئەو دەسەڵاتە تاڵانچیە بەهیچ جۆرێك وەڵامی ئەو داخوازیە سەرتاییانەی خەڵكیان نەداوەتەوە.