بایك لە وتاریكدا سەرەخۆشی لە گەلانی ناوچەكە كرد، داوای لە هێزەكانیان كرد كە لە توركیا لە شارە گەورەكان شەڕ ڕابوەستێنن

259
0
هاوبەشی :

بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە پەیامێكیدا لە ستێرك تیڤی  داوای لە هێزەکان کرد و وتی:” چالاکییە سەربازییەکان لە تورکیا، لە شارە گەورەکان و شارەکان ڕابگرن. ئێمە بڕیارمان داوە هەنگاوی سەربازی نەنێین مەگەر دەوڵەتی تورکیا هێرش بكات” ئەمەش بە هۆكاری ئەو بومەلەرزە وێرانكەرەوە كە باكووری كوردستان و توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان و سوریای گرتەوە.

بایك ڕایگەیاند، وتی:گەلی بەڕێزمان. بوومەلەرزەکە کارەساتێکی گەورەی دروست کرد. گەلەکەمان لە باکوری، #کوردستان، #ڕۆژاڤا، #تورکیا، #سوریا لەژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدان، بە تایبەتی گەلانی توركیا بە هۆی ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورکیا ئەنجامی دەدەن، زۆر زیاتر ئازار دەچێژن. گەلی کورد، گەلی تورکیا، گەلی عەرەب و گەلانی دیکە، ئازارێکی زۆریان پێدەگات.

بەڕێز بایك داوای لە گەلی كورد و ناوچەكە و ئازادیخوازان كرد بكەونە ڕەوشی فریاگوزاری و سەفەربەرییەوە بۆ ڕزگار كردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەكەوە كە لە ژێر خانوە ڕووخاوەكانەوە گیریان خواردوە و دەوڵەتی چونكە داگیركەری تورك بێباكە بەرامبەر بەژیانی لێقەوماوان و بە هانایانەوە ناچێت. 

لە ڕەوشی ئێستادا بەهۆی ئەو بارو دۆخە سەختەوە كە گەلانی ناوچەكە ڕووبەڕووی بۆتەوە و ئازار دەچێژن و گەلانی ناوچەكە زەرەر و زیانێكی گیانی و مادی زۆریان پێگەیشتوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە گەلی خۆمان و گەلانی ناوچەكە ئەگەیەنین بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و لە خوای گەورە داواكارین بریندارەکان بە زوویی چاك ببنەوە. دووبارە سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەم کە گیانیان لەدەستدا و بۆ هەموو گەلەکەمان. ئێمە هەست بە ئازارەکانتان دەکەین.

هاوبەشی :