ئۆیا ئەرسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە: سێ لەسەر چواری هاتای ڕووخاوە

272
0
هاوبەشی :

لە فورات نیوزەوە وەرگیراوە

ئۆیا ئەرسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە باسی لە دۆخی خراپی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە و نەگەیشتنی هاکاری بە گەل کرد و ڕایگەیاند، سێ لەسەر چواری هاتای ڕوخاوە و هاتای نەماوە. هاووڵاتییانیش ڕایدەگەنین، دوو رۆژە هیچیان پێنەگەیشتوە.

ئۆیا ئەرسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکەمدا هیچ هاوکارییەک نەگەیشتە هاتای و لە ڕۆژی دووەمدا لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان دەستیان بە هاوکاری کرد.

ئەرسۆی وتی، دەقاق و حەفارە و سڵنگ و کەرەستە تەکنیکییەکان لە ڕۆژی سێیەمدا هاتن بۆ سەنتەری شار.

ئێرسۆی ئاماژەی بەوەشدا، لە ناوچە دوورەدەستەکاندا هیچ کارێکی ڕزگارکردن و فریاکەوتنی پرۆفیشناڵ ئەنجام نەدراوە.

ئەوەشی وت: “هاتای نەماوە. سێ لە چوار هاتای ڕووخاوە. خەڵک لە ڕۆژی یەکەمەوە ناتوانن بچنە شوێنە داخراوەکانەوە، هیچ خانووێک بەکارناهێنرێت. هەموو کەس لەسەر شەقامەکانن. ئاو و کارەبا و تەلەفۆن نییە.

لێقەوماوانی بومەلەرزە لە هاتای: ماوەی ٢ ڕۆژە هیچ هاوکارییەک نەکراوین

ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی هاتای ڕزگاریان بووە ڕایانگەیاند، ماوەی ٢ ڕۆژە هیچ هاوکارییەکیان پێ نەگەیشتووە و تەنها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوکاریان دەکەن.

هاوبەشی :