ئەمڕۆ یەكشەممە ، ٥ شوباتی ٢٠٢٣ وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “وڵاتە یەگرتوەكانی ئەمەریكا هێرشی كردۆتە سەر کەشتییەكی ئاسمانیی مەدەنی بێ سەرنشینی چین و خستویەتیە خوارەوە”. چین بەرامبەر بەو كارە ، ناڕەزایی توندی دەربڕی بەرامبەر بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ خستنە خوارەوەی ئەو باڵۆنە بێ سەرنشینەی چین.
خستنە خوارەوەی ئەو باڵۆنە بە بیانوی سیخوڕیكردن بە سەر ئەمەریكاوە به فه‌رمانی جۆو بایدن بە ئەنجام گەیەنراوە، ئەو كارە سەربازیە بە فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به سه‌ركه‌وتویی باڵۆنە چینیەكەی لە بەرزی زیاتر لە ١٨٠٠٠ مەتر له ئاسمانی كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینای باشوردا خسته خواره‌وه
به‌پێی هەواڵەكانی ڕاگەیاندنەكانی ئه‌مریكا، لە ئێستادا ئۆپه‌راسیۆنە سەربازیەكە له ئاوه‌كانی خاكی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی باڵۆنه‌كه.