ڕوسیا جەختی لە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دژی ئۆكرانیا كردەوە

275
0
هاوبەشی :

‎دیمیتری مێدڤیدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا بەڵێنی دەدا، ئەگەر ئۆكرانیا قڕم و قوڵایی خاكی ڕوسیا بۆمباران بكات، ڕوسیا وەڵامەکەی خێرا و توند دەبێت و  وڵاتەکەی ئامادەیە هەموو جۆرە چەکێک بەکاربێنێت بە چەکی ئەتۆمیشەوە.

‎ئەوەشی خستەڕوو لە ئەگەری لێدانی قڕم لە لایەن ئۆکرانیاوە، هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت و تەنیا هێرشكردنی تۆڵەسەندنەوە دەبێت و لەو كاتەدا ئەو ئۆکراینایەی کە لە ژێر دەستی کیێڤ ماونەتەوە هەمووی ڕووبەڕووی سوتاندن دەبێتەوە

‎ئەمە یەکەم جار نییە کە مێدڤیدێڤ و سەرکردەکانی ڕووسیا  هەڕەشەی بژاردەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەكەن و جەختی لەسەردەكەنەوە

لە لایەكی ترەوە مۆسكۆ و ڕوسیا ئەوەیان ئاشكرا كرد كە هەردوولا ئاڵوگۆڕی بەندكراوانی جەنگی یەكتریان كردوە، ڕوسیا ١١٦ سەربازی گیراوی ئۆكرانی و چەند كوژراوێكی خۆبەخشی بیانی ڕادەستی ئۆكرانیا كردۆتەوە

هاوبەشی :