وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هاوڵاتیانی خۆی بانگهێشت ئەكات ، ئێران بەجێبهێڵن
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ، پێویستە هاوڵاتیانی ئەڵمانیا كە لەئێراندان لە زووترین كاتدا ئێران بەجێبهێڵن.
لە هەمان كاتدا وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا، هەموو هاووڵاتیانی ئەڵمانیان ئاگادار كردەوە کە دەیانەوێت سەردانی وڵاتی ئێران بكەن ، بەسەردانەكانیان پێداچوونەوە بکەن و لەكاتی ئێستاداخۆیان بە دوور بگرن بۆ سەردانی ئەو وڵاتە.