هێزە ئەمنیەكانی دەربەندیخان بە گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كردە سەر خێمەكانی خۆپیشاندەران لەو شارە

301
0
هاوبەشی :

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانێكی هێمنانە لە شاری دەربەندیخان بەردەوامە ، بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە داوای چاكردنی خزمەت گوزاریەكان دەكەن بۆ ئەو شارە ، ئەوەش بەهۆكاری ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە ئەو شارەیان فەرامۆش كردوە و بێ باكن لە ژیانی خەلكی ئەو شارە ، لەم وەرزی سەرماو سۆڵەی زستاندا.

لە بری ئەوەی دەسەڵات بچێت بە دەنگ داخوازیەكانی ئەو خەڵكەوە ، هێزە ئەمنیەکانی دەربەندیخان بە گازی فرمێسک ڕێژ هەڵیانکوتایە سەر خێمەی مانگرتووەکان و دەیانەوێت شوێنەکایان پێ چۆڵ بکەن و خەڵكەكەش سورن لەسەر داخوازیەكانیان و مانەوەیان لە شوێنی خۆیان

هاوبەشی :