هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە ) ڕایانگەیاند لە هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی ڕەقە 127 چەتەی داعش دەسگیر كراوە

255
0
هاوبەشی :

دوێنێ پێنج شەممە ٢ شوبات ٢٠٢٣ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە ) ڕایانگەیاند هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی ڕەقە كۆتایی هات. ئەم هەڵمەتە بۆ چەند ڕۆژێك بەردوام بوو.

هەسەدە ئاشكرای كرد لە کاتی هەڵمەتەکەدا 127 چەتەی داعش دەستگیرکران و یەكێك لەوانە سەرچەتەیەكی داعش بوو.

هەسەدە ئەوەشی بۆ ڕای گشتی ئاشكرس كرد كە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی سەر بە بەکرێگیراوەکان دەستی بەسەردا گیراوە

ئەم ئۆپەراسێۆنە لەسەر داوای خەلكی ناوچەكە و سەرۆك هۆز و شێخ و ڕیش سپیەكان بوو ، هەسەدە سوپاسی گەل و شێخی هۆزەكانی كرد بۆ پشتیوانی و هاوکارییەکانیان بۆ هێزە سەربازی و ئاسایشیەكان.

هاوبەشی :