تەڤگەری ئازادیی سەردانی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخانی کرد

252
0
هاوبەشی :

تەڤگەری ئازادیی  سەردانی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخانکرد لە نزیکەوە ئامادەیی خۆیان نیشاندا کە پاڵپشتی داواکارییەکانیان بن. ئەمڕۆ هەینی ٣/٢/٢٠٢٣شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئامادەبوونی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی گەرمیان شەیما عەدنان و جومعە کەریم  و ئەندامانی ئەنجومەنی تەڤگەر سەردانی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخانیان کرد و لە نزیکەوە پاڵپشتی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ داواڕەواکانیان و مافە سەرەتاییەکانیان.

شایەنی باسە ماوەی چەندین ڕۆژە دانیشتوانى شارۆچکەى دەربەندیخان بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارى لە ناوچەکەیان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داواکارن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن. بەهۆى نەبوونی ئاوی خواردنەوە، كەمی پێدانى كاتژمێرەكانی كارەبا، خراپی ڕێگاوبان و نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی دیكەوە

هاوبەشی :