سیناتۆری ئەمەریکا ڤان هۆلین ڕایگەیاند تورکیا “هاوپەیمانێکی بێ وەفا”ەیە و داوای كرد سزای توندی بخرێتە سەر لە ئەگەری هێرشی نوێ بۆ سەر کوردان لە سوریا
لە هەمان كاتدا داوای كرد ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش دەبێت سزا بخەنە سەر ئەنقەرە لە ئەگەری ڕەتكردنەوەی کاندیدکردنی سوید بۆ ئەندامێتی ناتۆ
ڤان هۆلین هەروەها گوتی تورکیا ناتوانێت فڕۆکەی جەنگی ئێف-16ی ئەمەریکا وەربگرێت لە ئەمریکا، ئەگەر ببێتە ڕێگر لە وەرگرتنی سوید و فینلاند بۆ هاوپەیمانی ناتۆ.