ئەنجامی كەمپینی واژۆ كۆكردنەوە بۆ دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر ڕاگەیەندرا

257
0
هاوبەشی :


دەستپێشخەری دادپەروەری نێونەتەوەیی بۆ کورد كە لە ناوەڕاستی مانگی ١٢ ساڵی ٢٠٢١ هەستابوو بە بەڕێوەبردنی كەمپێنێك بۆ دەرهێنانی  ناوی پەكەكە لە لیستی تیرۆر ، بۆ ئەو مەبەستە سێ ملێۆن واژۆی كۆ كردۆتەوە.

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆكسلی پایتەختی بەلچیكا ،  ئەنجامی كەمپینەكەی ئاشكرا كرد كە نزیكەی سێ ملێۆن واژۆ كۆكراوەتەوە، ئامادەبوانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە كە پێكهات بوو لە چالاكوانانی سیاسی كورد و ڕێكخراوە بیانی و دۆستانی گەلی كور بەیەك دەنگ داوایان لە نەتەوەیەگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپا كرد كە هەوڵی بەرفراوان و بەكاریگەر بدەن بۆ دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر، هەموویان جەختیان لەوە كردەوە كە پەكەكە زامنی پاراستنی ئاشتی و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەر ئەوان بوون داعشیان تێكشكاند و مرۆڤایەتیان لە دڕندایەتی ئەو هێزە تیرۆریستیە پاراست

هاوبەشی :