ئەمریکا زۆر بە ڕاشكاوانە توركیای لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاگادار دەکاتەوە

255
0
هاوبەشی :

ئەمریکا دووپاتی كردەوە زۆر بە توندی هەر هێرشكاریەكی دەوڵەتی داگیركەری توركیای ڕەتدەكاتەوە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، ئەم ئاگاداركردنەوەیە دوای هەڕەشەكانی سەرۆكی توركیا ئەردۆگان ، ڕاگەیەنرا.

لەو بارەیه وه ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکی نوێیدا گوتی: ئێمەپشتگیری هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەوڵەتی تورك ناكەین بۆ سەر سوریا

بلینکن جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە ” هاوڵاتیانی سڤیل بە ئامانج دەگرێت و لەناودەبات و لە هەمان كاتداناتوانرێت وەك پێویست  ڕووبەڕووی داعش ببینەوە و  داعش بەهێز دەبێت”

جێگای ئاماژەپێکردنە، وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا ئەوەی بۆ دەوڵەتی تورك پشتڕاست كردۆتەوە كە ئەمریكا بە هەموو جۆرێك ئەو ئۆپەراسێۆنە سەربازییانە بۆ سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە توندی ڕەتدەكاتەوە و ئەردۆغانی لە بەرامبەر ئەنجامەکانی هەنگاوێکی لەو شێوەیە ئاگادارکردووەتەوە

هاوبەشی :