ڕێپێوانی مەزنی #ژن #ژیان #ئازادی لە لەندەن بەڕێوە چوو ، كۆماری پەت و سیدارە و سیستەمی دەسەڵاتداری شەرمەزار كرا

296
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە ، ٢٨ كانونی دووهەمی ٢٠٢٣ لە شاری لەندەن ڕێپێوانێكی جەماوەری مەزن لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو. 

ڕێپێوانەكە لەسەر دەستپێشخەری و بانگەوازی كۆمیتەی كۆلێكتیڤی ژن ژیان ئازادی و پەژاك ڕێكخرا ، سەرەتا ڕەوەندی كوردی و دۆستانی گەلی كورد و گەنجان و ژنان لە بەردەم کەناڵی بی بی سی كۆبونەوە و لەوێوە كەوتنە ڕێ بەرەوە تراڤەڵ گارد سكوێر لەو مەیدانەش كۆبونەوەیەكی جەماوەریان سازکرد و چەندین وتاری ڕێكخراو كەسانی ئازادیخوازی بیانی و كوردستانی خوێندرایەوە و چەندین سلۆگانی شۆڕشگیڕیان ووتەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەوترایەوە و كۆماری پەت و سێدارە و سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی شەرمەزار كرا ، خۆپیشاندەران پشتیوانیان لە ڕاپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی دەكرد.

خۆپیشاندەران بەدروشمی ‘ژن ژیان ئازادی’ و بەزرکردنەوەی دەیان “ئاڵای کۆماری کوردستان” شەقامە کانی لەندەنیان رازاندەوە و سەرنجی تەواوی هاووڵاتییان و گەشتیارانی لەندەنیان لە سنووری رێپێوانەکەدا راكێشا .

دوای سێ کاتژمێر لە بەردەوامیی چالاکیکە، ئامادبوان بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ ، ‘مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران’، بە رێکخستنی گۆڤەند و دیلان کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.

هاوبەشی :