ئامانجی سەرەكی ئیسلامیەت، رزگاركردنی مرۆڤایەتییە. رزگاركرنی مرۆڤایەتی لەكوێلایەتی و جەهالەتە. بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەكان دەیانەوێت بەكارهێنانی ئیسلام بۆ مەرامە گڵاوەكانیان مرۆڤایەتی بكەنە كوێلە و ژێردەستە. مرۆڤایەتی لەنێو نەزانیدا دەهێڵنەوە. ئەو مرۆڤانەی بەدوای ئازادی و ئاگاهیەوەن دەستبەسەر دەكەن، سزا دەدەن و دەكوژن.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پەژاک ئامەد شاهۆ؛ لەكەسایەتی شەهیدانی كۆماری كوردستان و شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستاندا و بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان و راگەیاندنی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لەو رۆژەدا؛ پیرۆزبایی لەگەلی كورد و كوردستانیان كرد و رایدەگەیەنێت؛ لەپێناو سەرخستنی نرخ و بەهاكانی كۆمار و ئامانجەكانی ئاستی تێكۆشانی خۆمان بڵندتر دەكەین و لەهەمانكاتیشدا پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان لەهەرچواربەشی كوردستان بە ئەركی لەپیشینەی خۆمان و هەر تاكێكی كوردی دەزانین.