ڕاگەیاندنی تەڤگەری ئازادی دەربارەی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی گەڕەكی شێخ مەقسودی كوردان لە حەڵەب

255
0
هاوبەشی :

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوەکەی شێخ مەقسود دەربڕی دەڵیت: هاوبەشی خەمتانین ‎ئەو ڕووداوە لە ناخەوە خەمباری کردین

ئەمەش دەقی بەیاننامەکە.

‎تەڤگەری ئازادیی بە بنەماڵە و دۆستانی قوربانیانی ڕووداوی ٢٢ی ١ی شێخ مەقسود دەڵێت: هاوبەشی خەمتانین ‎ئەو ڕووداوە لە ناخەوە خەمباری کردین، گەلی کوردی ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتی عەفرین و حەلەب مێژوویەکی پڕ بەرخۆدانی و سەروەریان لە ماوەی دوازدە ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد، دژ بە تیرۆری داعش و سیاسەتی داگیرکاری تورکیا و هێرشە پاکتاوەکانی ڕژێمی سووریا گەلێک قوربانی مەزنیان بەخشی و ئیرادەی بەهێزی مانەوە و بەرگریان نیشانی جیهاندا، ‎ئەم ڕووداوەش دەرئەنجام و درێژکراوەی سیاسەتی کۆچبەر کردن و بۆردومان و هێرشەکانی تورکیای داگیرکارە ‎لە باشووری وڵاتەوە هاوخەمی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەگشتی و بنەماڵەی سەربەرزی ١٦ قوربانی داڕووخانی باڵەخانەکەی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەبین، هیوای هەرچی زووە سەلامەتی و باشی بۆ برینداران دەخوازین و دەڵێین سەری ئێوە و شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزان سەلامەت بێت.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی هاوسەرۆکایەتی ٢٤ كانونی دووهەمی  ٢٠٢٣

هاوبەشی :