لە دەربەندیخان سەیدسادق و شاری هەولێر هاوڵاتییان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا

244
0
هاوبەشی :

ناڕەزایەتی هاوڵاتییان لە باشوری کوردستان بەدرێژایی دەسەڵاتی تاڵانچی ئەحزابی كوردی بە تایبەتی پارتی كە پشكی شێری بەردەكەوێت ،بەردەوامە لە سەر خزمەت گوزارییە سەرەتاییەكان و پێویستیەكانی ژیان وەك ئاو ، كارەبا ، كەرتی تەندروستی ، نەبوونی سوتەمەنی ، مووچە و نەبوونی كار و دەیان قەیران و كەموكورتی تر.

ئەمڕۆ لە ناوچەکانی دەربەندیخان سەیدسادق و شاری هەولێر هاوڵاتییان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا بەرامبەر ئەم حكومەتە بێباكەی كوردستان كە زیاتر لە سی ساڵە هەژمونی دەسەڵاتی نا دادپەروەر و نا یەكسانی خۆی بەسەر خەڵكی كوردستاندا سەپاندوە

هاوبەشی :