لە ڕاپەرین، لە پێنجهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی جودی قەندیل لە عەفرین ، داگیركاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان شەرمەزار كرا

277
0
هاوبەشی :

پێنج ساڵ لەمەوپێش لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی ٥٨ ڕۆژەی شاری عەفرین لە سالی ٢٠١٨ لە دژی داگیركەری دەوڵەتی داگیركەری تورك و سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی ستەنكار ، شەهید جودی قەندیل لەو بەرخودابە مێژوویە شكۆدارە شەهید بوو.

بەبۆنەی ٥ ساڵ تێپەڕبوونی ئەو شەهادەتەوە ئەمڕۆ لە شارۆچکەی چوارقوڕنە لەھۆڵی صەلاحەدینی ئەیوبی بەئامادەبوونی بنەماڵەی شەھید وخانەوادەی شەھیدان و ھاوڵاتیانی دەڤەرەکە  مەڕاسیمی شەهید بوونی هەڤاڵ عەبدووڵا ئەحمەد  ناسراو بە شەهید جودی قەندیل بەرێوە چوو.

لە ھەمان کاتدا لەپێنجەمیین ساڵیادیی ھێرشی داگیرکاری بۆ سەرعەفرین لێدوان دراو شەھیدانی ئەو بەرخۆدانە مێژوویە وەبیر ھێنرانەوە  ھاوسەرۆکی ھەرێمی راپەرین لە وتەیکدا ڕایگەیاند دەبێت بەروحیەتی شەھیدانمان سەنگەری پاراستنی خاك و گەل وناسنامەی کورد بوونمان بپارێزین هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوو وتی دەبێت، بەیەکگرتووی رووبەروی فاشیزم و داگیرکاری ببینەوە.

شەهید عەبدوڵا ئەحمەد ناسراو بە جودی قەندیل کە لە بەرخۆدانی شەری ٥٨ رۆژەی عەفرین شەهید بووە

 

هاوبەشی :