کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار راگەیەندراوێکی دەربارەی ساڵیادی داگیركردنی عەفرین و هێرشەكەی سەرزیندانی سەناعەی حەسەكە بڵاوکردەوە
پێنج ساڵ بەر لە ئێستا دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی هێزە خۆفرۆشەكانی سوریا سەر بە توركیا لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٨دا هێرشێكی هۆڤانەیان كردە سەر كانتۆنی عەفرین بە ڕازیبوونی ڕوسیا و ئەمەریكا و تەواوی هێزە دەسەڵاتدارەكانی ئەوروپا و جیهان ، ئەو كانتۆنە خۆسەرە دیموكراتی ئازادیخوازەیان داگیر كردو خەڵكەكەیان ئاوارە كرد لە پێناوی قازانج و بەرژوەندیە چاوچنۆكیەكانی خۆیاندا ئەو هەرێمەیان وێران كرد و چۆڵكرا لە خەڵكە ڕەسەنەكەی خۆی و لە بری ئەوان تێرۆریستانیان لێ نیشتەجێ كرد
بە بۆنەی پێنجهەم ساڵی ئەو داگیركاریە قێزەونە و تا بەردەوامی ئەو داگیركاریە ، کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆردیناسیۆنەکە رایگەیاند کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا جەنگی جیهانی سێیەم بەڕێوە دەچێت و ناوەندی شەڕەکەش باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە.
دەقی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
” ئەمڕۆ ٢٠ی کانونی دووەم دەستپێکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە لەدژی عەفرین کە لە ٢٠١٨دا ئەنجامدرا و بەوهۆیەوە عەفرین داگیرکرا. هەروەها لە هەمان کاتدا بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا چەتەکانی داعش پیلانێکیان بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و حکومەتی دیمەش بەڕێوەبرد و هێرش کرایە سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە. ئامانجی هێرشەکە لەناوبردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی بەڕێوەبەری خۆسەر بوو کە لە جزیر لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٤ دامەزرابوو.
لە هێرشەکەدا لە سایەی بەرخۆدانی گەورەی هێزە سەربازیەکانمان کە لە هەرێمەکە هەنگاوی گورزی گەلانیان راگەیاند، گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و هەوڵدانی هێزە سەربازیەکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەجوو. لەپێناو پاراستنی هەرێمەکەدا ١٢١ شەڕڤانی ئازادی شەهید بوون.
سەرەتا لە کەسایەتی ١٢١ قاڕەمانەکانمان کە ئەفسانەیەکی مێژووییان تۆمار کرد، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازاد دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان لە ساڵیادی هەنگاوی گورزی گەلاندا نوێ دەکەینەوە. هەروەها ئێمە مەترسی شانەکانی شاراوەی داعش کە کۆتاییان پێنەهستووە و دەوڵەتی تورک بە هەموو رێبازێ هاوکاریان دەکات، دەبینین. ئێمە دەڵێین، ئەرکی پاراستنی ئەم دۆخە لەسەر شانی هیزەکانی هاوپەیمانەکانە بە پێشەنگی ئەمریکا کە رێگە نەدات دەولەتی تورک جارێکی دیکە داعش لە هەرێمەکە زیندوو بکاتەوە. بانگەوازیمان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەتە کە ئەرکی خۆی بۆ دادگاییکردنی داعشەکان جێبەجێ بکات. لەبەرئەوەی هەبوونی ئەو چەتانە مەترسیەکی گەورە دروست دەکەن. لە کۆتاییدس سوپای گەلە قارەمانەکەمان دەکەین کە لەگەڵ شەڕڤانانیان یەکیان گرت و ئەم پیلانگێڕیەیان تێکشکاند و رێپێوانی ئازادیان تاوەکو ئەمڕۆ بە ئەنجام گەیاند.”