نوسینی وتار: حەسەن جودی
شه‌ڕی تایبه‌ت… مه‌ترسیدارترین شه‌ڕ
باشووری كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی شه‌ڕی تایبه‌ت…!!
شه‌ڕی تایبه‌ت واتا ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێو شه‌ڕێكی گشتیدا به‌ڕێوه ده‌برێت له‌ڕووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، ده‌روونی، ئابووری، په‌روه‌رده‌یی…هتد.
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه تاوه‌كو ئێستا ترسناكترین جه‌نگه كه به‌ڕێوه برابێت. چونكه له‌م شه‌ڕه تایبه‌ته‌دا؛ دووژمنه‌كه‌ت نابینی، نازانی كه‌ی و چۆن و له‌كوێ و به چ ئامرازێك هێرشت ده‌كاته سه‌ر.
شه‌ڕی ده‌روونی به‌شێكه له شه‌ڕی تایبه‌ت. شه‌ڕی راگه‌یاندنی به‌شێكه له‌و شه‌ڕه.
ئه‌وه‌ی له‌م كورتیله نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌وه‌یه كه:
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت دروستكردنی “هیوای ساخته” و ” سه‌ركرده‌ی ساخته” و “ئۆپۆزسیۆنی ساخته” و “شۆڕشگێڕی ساخته”یه.
هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه له “چاوه‌ڕوانییه‌كی بێ ئاكام”
هه‌روه‌ها له‌بیربردنه‌وه‌ی دۆخی ناله‌باری خه‌ڵك له‌خودی خه‌ڵكه‌كه. به‌ڕاده‌یه‌ك به شتی پووچ و بێ‌واتا و هه‌واڵی چه‌واشه و به‌ڵێنی درۆینه‌وه سه‌رقاڵی ده‌كرێ كه هیچ ئاگای له واقیعی خۆی نامێنێت.
بێگومان ئه‌م بابه‌ته زۆر قووڵ و فراوانه، له ده‌رفه‌تێكدا به سیمینارێك قسه و باسی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. به‌ڵام ده‌خوازم ئه‌وه بڵێم كه ئێستا باشووری كوردستان له‌لایه‌ن داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوكاره‌كانییه‌وه كراوه‌ته ناوه‌ندی “شه‌ڕی تایبه‌تی”ده‌وڵه‌تی توركیا دائیره‌یه‌كی هه‌یه به‌ناوی” دائیره‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت”. له‌بنچینه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارێتی “ئاكه‌په” بۆخۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی شه‌ڕی تایبه‌ته.
ئێستا له‌باشووردا: حزبی شه‌ڕی تایبه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕی تایبه‌ت، چه‌ندین راگه‌یاندن و كه‌ناڵی شه‌ڕی تایبه‌ت، رێكخراو و داموده‌زگای مه‌ده‌نی شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌یه و زۆر كاران.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی باشوڕ بۆخۆی ده‌سه‌ڵاتی شه‌ری تایبه‌ته و به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك له‌شه‌ڕ دایه!! بۆیه له‌لاتان سه‌یر نه‌بێت كه رۆژانه هه‌واڵ و باس‌وخواس و رۆژه‌ڤی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بیستن و خه‌ڵكی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. كه زۆربه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته شاراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی شه‌ری تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
خه‌ڵكی باشوور ئه‌وكاته ده‌توانێت ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی خۆی بگۆڕێت كاتێك كه بتوانێت ده‌رك به‌و شه‌ڕه تایبه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشوور و داگیركارانی كوردستان بكات.
ده‌رككردن به ئامانج و ئامرازه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت، ده‌رككردن به شێواز و بنه‌ماكانی شه‌ڕی تایبه‌ت واتا به‌رپابوونی شۆڕشی ئازادی گه‌ل.!!
تێبینی:
ئەم وتارە چەند ساڵێك لەمەوبەر لە فەیسبوكی بەڕێز حەسەن جودیەوە وەرگیراوە