مەزڵوم عەبدی پێشوازی لەهەڵوێستەكانی میسر و سعودیە كرد لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا

274
0
هاوبەشی :

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشوازی لە هەڵوێستی میسر و سعودیە کرد دەربارەی ڕەتكردنەوەی هەڕەشە سەربازیەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر سوریا.

عەبدی لە تویتەرەکەیدا لە ئەكاونتەكەیەوە گوتی: ئێمە پێشوازی لە هەڵوێستی سعودیە و میسر دەکەین کە تێیدا هەردوو وڵات هەر هەڕەشەیەکی سەربازیان بۆ سەر سوریا ڕەتکردەوە.

عەبدی دووبارەی كردەوە پێویستە لەگەڵ پرۆسەی سیاسیدا هەنگاوبنێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن کۆماری میسر و شانشینی سعودیەوە بڵاوکرایەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە، جەختیان لەسەر پشتگیری سەربەخۆیی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا كردەوە ،  هەر جۆرە هەڕەشەیەك بۆ سەر خاكی سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورك ڕەتکردنەوە.

هاوبەشی :