بانگەوازی لە (۲۳ تا ۲٥)ی کانونی دووەمی ۲۰۲۳ لە ( شتراسبۆرگ) بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی مانگرتنی دانیشتن هەیە

285
0
هاوبەشی :

بانگەوازی
لە (۲۳ تا ۲٥)ی کانونی دووەمی ۲۰۲۳( لە شتراسبۆرگ) بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی مانگرتنی دانیشتن هەیە
دەزگای سی-پی-تی کە بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی هەموو پێشهاتەکانی ئیمرالی، ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات. لەئەنجامی بەرخۆدانی گەلی کورد و دۆستەکانیان، سەرەڕای بڕیارەکەی سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا کە ئیمرالی سیستەمێکی ئەشکەنجەیە و پێویستە سەرەڕاست بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕاست نەکراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە بەدەست نەهاتووە و ٢٢ مانگە هیچ ئاگاداری ڕەوشی سەرۆک نین. ئێمە بێده نگی سی پی تی ، پەرلەمانی ئەوروپا و داموده زگا پەیوەندیدارهکان بە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان مەحکوم دەکەین
سەرەڕای دواهەمین سەردانی سی پی تی بۆ ئیمرالی، بەڵام نازانین چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە یاخود نا! هەروەها هیچ زانیارییەکمان لەسەر دۆخی تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ نییە. سی پی تی و پەرلەمانی ئەوروپا بەرپرسیارن لەم نادڵنیاییە و لە نیگەرانیەکانمان
بۆ یە چالکیەکانی ئێمە بۆ پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت، تا پارێزەرەکانی لەگەڵ ڕێبەر چاوپێکەوتن ساز دەکەن و لێدوان بۆ ڕای گشتی دەدەن
بۆیە لە ۲۳ تا ۲٥ی کانونی دووەم و لە کاتێکدا کە کۆبونەوە فەرمیەکانی کۆنسەی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت، ئێمە مانگرتنی – دانیشتن ئەنجام دەدەین و ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە پەرلەمانی ئەوروپا کاریگەریی خۆی لەسەر تورکیا بەکاربهێنێت و ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆشن بکەنەوە
چالاکییە ٣ ڕۆژیەکەشمان بە بەشداری هاوسەرۆکان و سیاسەتمەداران و هونەرمەندان و دۆستان و وڵتپارێزانی ئەوروپا و نوێنەری دامودەزگا و لیەنە ئاینیەکانی کوردستان و نوێنەرانی یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت و دوا ڕۆژیش بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی دێت
بەشداریکردنتان لەو چالاکییە سێ ڕۆژە هێزو مۆراڵمان پێدەبەخشێت. ڕێخستەنکان، نوێنەری پارت و کۆمەڵە کوردیەکان و کەسانێک کە دەیانەوێت بەشداری لە چالکییەکەدا بکەن، خۆشحاڵدەبین، تکایە تا ٢٠ی کانونی دووەمی ۲۰۲۳ هاوسەرۆکانی هەرێمی کەجەدەکەی ئەوروپا ئاگادار بکەنەوە
هەر ڕۆژێ کاتژمێر ۱۰:۰۰ تا۰۰: ۱٤ چالاکی مانگرتنی دانیشتن بەڕێوە دەچێت
ناونیشان
Avenue de l’Europe 67000 Strasbourg
09.01.2023 دیوانی هاوسەرۆکایەتی
KCDK-E

هاوبەشی :