النهار: لەشكری تورك لە ١١ بنكەی سەربازی لە باشوری كوردستان پاشەكشێی كرد
رۆژنامەی نهاری عەرەبی بڵاویكردوەتەوە، تەنها لە هەفتەی رابردوو لە بەرزاییەكانی چیای مەتینا لە سنوری پارێزگای دهۆك سوپای توركیا سێ بنكەی سەربازی گرنگی جێهێشووە، هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە لە ماوەی مانگی رابردوو لەم ناوچەیە و لە چیای ڕٍەش و بەرواری و نهێڵ، توركیا هەشت بنكەی تری چۆڵکردووە، لەکاتێکدا ئەم بنكانە ڕۆڵی سەرەكیان لە هێرشەكانی ساڵی رابردوو بۆ ناوچەكانی هەرێم هەبووە.
رۆژنامەكە لەزاری چەند سەرچاوەیەكی سەربازی و شیكەرەوەی ئەمنی، شیكاری چۆڵكردنەكەی بۆ چەند هۆكارێك گەڕاندووەتەوە، کە بەم شێوەیەن:-
یەكەم- بەهۆی هاتنى وەرزى سەرما و بارینى بەفرەوە و خۆپاراستن لە گورزە توندەكانی گەریلاکان سوپاكەی بەم ناوچانە كشاوەتەوە، بەو پێیەی گەریلا شارەزای ناوچەكەن و دەتوانن خۆیان لەگەڵ دۆخەكە بگونجێێن و دەتوانن گورزی گەورە لە سوپای توركیا بدەن.
دووەم- هۆكارێکى دیکەش بۆ زیاتربونی هەماهەنگی نێوان توركیا و پێشمەرگە و سوپای عێراقە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان، لەلایەن عێراقەوە، ئەوەش وایكردوە توركیا بكشێتەوە.