دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیندرا

282
0
هاوبەشی :

بڵێسەی ئاگری شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بە پێشاهەنگی ژن و جەوانان هەر ڕۆژ بەرزتر و بەتینتر دەبێت. ئیرادەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و سەرهەڵدێر كە بە دوای ژیانێكی ئازاد و یەكسان دا دەگەڕین بەهێرش و توندوتیژی سەركوت ناكرێت و ئەو هێرش و پەلامارانە ئێرادەی سەربەخۆی گەنجان لەبەدەستهێنانی ئامانجەكانیان زیاتر سور و پێداگر دەكات”.

لەم چوارچێوەش دا دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی سەرخستنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و سوور بوون لە سەر تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ڕژاوی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی یەکەم بانگەوازی خۆی بڵاو کردەوە:

 

دەقی ڕاگەیندراوکەی جەوانانی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان وەهایە: 

لەبەرامبەر بە خۆڕاگری و راپەڕین و شۆڕشی چوار مانگەی گەلانی سەرهەڵدێر و یاخی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، رژێمی ولایەتی فەقیهی داگیرکەر، فاشیست، دژە ژن و دژە جەوان بەپەنا بردنە بەر توندوتیژی، سێدارە و سەركۆتكردن بە زەبری هێزی سەربازی و بە بەكارهێنانی چەك و سەرکووت ، هەوڵدەدات ئێرادەی گەلان و بەتایبەتی گەنجان بشكێنێت و بەو شێوەیەش گەلان لە بەرامبەر بە داواكاری و خواستە رەواكانیان سارد بكاتەوە.

رژێمی خوێنڕژ و تاریکپەرەست بۆ ئەوەی ئەو سەرهەڵدان و راپەڕینەی گەلانی ئێران سەركووت بكات، لەپێش هەموویاندا  گەنجان دەکاتە ئامانج و لەزۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم سەدان جەوان شەهید کراون و بە هەزاران گەنجی بەشەڕەفیش بریندار کراون.

وەکوو دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لەجەوانان دەكەین كە بە هەموو هێزیانەوە خۆ بە رێكخستن بكەن و یەكێتی ناو ریزەكانیان درووست بكەن و دام و دەزگای گەل و شۆڕش دابمەزرێنن و رۆڵی خۆیان پێك بێنن. هاوكات لە بەرانبەر پەلاماری هێزە سەركوتكارەكانی رژێم مافی پاراستنی رەوا بە كار بێنن و خۆ بپارێزن. جاش و سیخوڕەکان دەستنیشان بکەن و دەرفەتی ژیان بۆ سیخوڕ و خەیانەتكارانی رژێم لەناو كۆمەڵگا نەهێڵن لە هەمان کات دا ڕێ نەدەن كە شۆڕش لەرەوتی حەقیقی خۆی بەلاڕێدا ببردرێت.

شەهید نامرێ

بەرخۆدان ژیانە

بمرێ خەیانەت و داگیركاری

بژی شۆرشی ئازادی ژنان و جەوانان

کومیتەی ناوەندی دەستپێشخەری جەوانانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

@Cewanani_shoreshger

هاوبەشی :