مەڕاسیمی بە بیرهێنانەوەی دەهەمین ساڵیادی شەهیدانی كۆمەڵكوژی ٢٠١٣ پاریس لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

288
0
هاوبەشی :

ڕۆژی دووشەممە ، ڕێكەوتی ٩ كانونی دووهەمی ٢٠٢٣ ، مەڕاسیمی بە بیرهێنانەوەی سێ ژنە تێكۆشەر و چالاكوانی كورد بەڕێوەدەچێت لە ( شاری سلێمانی ، ئەكواپارك بەرامبەر پارێزگای سلێمانی ، كاتژمێر ١ پاشنیوەڕۆ ).

لە مەڕاسیمەكەدا خەڵاتی شەهید ( ساكینە جانسز ) دەبەخشرێت بە چەندین ژنی چالاكوان كە چالاك بوون لە ساڵی ٢٠٢٢ جێگە و شوێنیان دیار بووە لە تێكۆشانی ژناندا.

ئەم خەڵاتانە دەبەخشرێن لە لایەن ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستانەوە ( RJAK ).

ئەو سێ ژنە ( ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ) لە ٩ كانونی دووهەم ٢٠١٣ لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید كران.

هاوبەشی :