تارا حسێن: چەند پەیجێك مانشێتێكیان بەناو و وێنەی ئەوەوە بڵاو كردۆتەوە ، دورو نزیك وتەیەكی وام نەداوە.

642
0
هاوبەشی :

 

بەڕێز تارا حسێن ، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان  لە فەیسبووكی خۆی ڕایگەیاند،  چەند پەیجێك مانشێتێكیان بەناو و وێنەی ئەوەوە بڵاو كردۆتەوە ، بەڕێز تارا دەلێت  دورو نزیك وتەیەكی وام نەداوە.

بەڕێز تارا حسێن بە دواچوونی بۆ ئەو پەیجانە كردوە و بۆی دەركەوتوە كە ستافی پاراستنی پارتی كە (باس نیوز و ماڵپەڕی وشە) بەڕێوە دەبەن ئەم پەیجانەش بەڕێوە دەبەن ، واتا گروپن و پێكەوە لە گروپ چاتێكدا بریار دەدەن كام درۆ و بانگەشە بڵاو بكەنەوە، هەرچەندە هەندێكیان داوای لێبوردنیان لە بەڕێز تارا كردوە و پۆستەكەیان سڕیەوەتەوە  بەڵام ئەو لە كۆمێنتی فەیسبووكی خۆی دایناوە و ئێمەش لێرە دایدەنێن بۆ ئەوەی خەلكی كوردستان بیبینن.

هەروەها بەڕێزیشی سوپاسی ئەو هەڤاڵ و هاوڕێ ئازیزانەی كرد كە ئاگاداریان كردۆتەوە.

پەیجەكان ئەمانەن (نوژین میدیا، هیوا كوری ، كەركوكی خۆڕاگر ، داو، ئاژانسی میدیا )

هاوبەشی :