لە پاریس و و مارسیلیا لە فەڕەنسا ڕێپێوانی مەزن بەڕێوە دەچێت بۆ شەرمەزار كردنی كۆمەڵكوژیەكانی پاریس
ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی٧ \ ١ \ ٢٠٢٣ پاریس و شاری مارسلیا لە فەڕەنسا ڕێپێوانێكی دەیان هەزار كەسی لەو دوو شارە بەڕێوە دەچێت، لە كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا لەسەر شاشەی ستیرك تیڤی هەر دوو خۆپیشاندانەكە نمایش ئەكرێت بە لایڤ.
ئەم ڕێپێوانانە بەڕێوە دەچن بەمەبەستی ئاشکراکردنی بکوژانی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس تیرۆرکران و ئەڤین گۆیی، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ دا تیرۆر کران بۆ ئەوەی دەوڵەتی فەڕەنسا دەست شاردنەوەی هەرد دوو دۆسیەكەی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠٢٢ پاریس هەڵبگرێت و ئاشكرایان بكات.
لە رێپێوانەکەدا ئەردۆگانی تیرۆریست شەرمەزار و ڕسوا كرا و چەندین دروشمی تر وترانەوە وەك “پەکەکە تۆڵەکردنەوە”، “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “سارا، رۆژبین، رۆناهی”، “ژن، ژیان، ئازادی”، “بژی بەرخودنای گەریلا”، “شەهید نامرن”.
لە شوێنی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكەوە چەندین كەس و لایەن قسەو باس و داخوانیان بۆ ئامادەبوان كرد لەوانە سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی پاریس، نوێنەر بزوتنەوەی گەنجانی ئێشکگر و پەرلەمانتاران.
لەگەڵ گەیشتنی رێپێوانەکە بە گۆڕەپانی ریپۆبلیک لەوێ گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت. لە گردبوونەوەکەدا بە دەیان دەستەبژێری فەرەنسی، رۆشنبیر، نوسەر، ئەکادیمی، نوێنەرانی سەندیکاکان، پارێزەران، نوێنەرانی رێکخراوە کوردیەکان، نوێنەرانی رێکخراوە چەپە سۆسیالیستیەکانی تورکیا وتە پێشکەش دەکەن.