بەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدانی ئێرانی دژە مرۆڤایەتی دوو كەسی تریان لە سێدارەدا

317
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە دەمەو بەیان، ٧ كانونی دووهەم ٢٠٢٣، دەسەڵاتی دادی ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند، دوو خۆپیشاندەری تر بە ناوەكانی (محەمەد مەهدی كەرەمی و محەمەد حسێنی) ، كە لەچوارچێوەی ناڕەزاییەتیەكانی دوای كوژرانی ژینا ئەمینی دەستبەسەر كرابوون، لەسێدارە داوە، بەو پێیەش تا ئێستا چوار خۆپیشاندەر لەماوەی ناڕەزایەتییەكانی سەرهەڵدانی “ژن، ژیان ئازادی” لەسێدارە دراون.

تاكوو ئێستا ئەو ڕژێمە دژە مرۆڤایەتیە ، بە بیانووی بەشداری كردن لە خۆپیشاندانەكانی ژن ژیان ئازادی لە ١٦ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە ٤ خۆپیشاندەر لە سێدارە دراون.

ماوەیەكیش لەمەو پێش هەر یەک لە موحسین شکاری و مەجید رەزا رەهنەوەرد لەسێدارە درابوون.

خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران بەردەوامە، لەم خۆپیشاندانەدا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیرکراون.

هاوبەشی :