هێزەكانی سوریا دیموكراتیك كۆتاییان هێنا بە ئۆپەراسێۆنی بروسكەی جەزیرە

301
0
هاوبەشی :

ڕووناهی تیڤی ڕایگەیاند ، هێزەكانی سوریا دیموكراتیك كۆتاییان هێنا بە ئۆپەراسێۆنی  بروسكەی جەزیرە .

لەم ئۆپەراسوئێنەدا قەسەدە ڕایگەیاند لە ماوەی ٨ ڕۆژدا ٥٣ گوند لەقەزای هۆڵ و تەل حەمیس و تەل براك ڕووماڵ كراون ، لە ئۆپەراسوێنەكەدا  ١٠٢ چەتەی داعش دەستگیرکراون ،  ١٥٤هاوكاران و گومانلێکراونی  داعش دەستگیرکراون.

هەروەها قەسەدە ئاشكرای كرد: لە ئۆپەراسیۆنی بروسكەی جەزیرە چەندین چەك و کەلوپەلی سەربازی دەستی بەسەردا گیراوە.

 قەسەدە ئەوشی ئاشكرا كرد كە بە هۆی ئەم ئۆپەراسێۆنەوە  پلانی داعشی بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی دژی هەرێمەکە پوچەڵکردەوە، ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەم جۆرە ئۆپەرسێۆنانە بەردەوام دەبێت بۆ  کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایش ناوچەكە

هاوبەشی :