ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، لە بزوتنەوەی کولتور میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزڵ لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا  تیرۆر کرابوون.

تەرمی هەر سێ شەهیدەکان بەرەو کوردستان رەوانە کرابوون.

تەرمی ئەڤین گۆیی لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان بە مەراسیمێکی جەماوەری پێشوازی لێکرا.

مەراسیمەکە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی ئەنجامدرا و وێڕای دانیشتووانی کەمپی مەخمور، ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی باکور و باشوری کوردستانیش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا دروشمەکانی “شەهید نامرن” و “تۆڵەسەندنەوە” وترانەوە.

تەرمی ئەڤین گۆیی بەرەو ناوچەی قەندیل بەڕێکرا و لە مەزارگەی شەهیدانی قەندیل بەخاک دەسپێردرێت.

لە رانیەش جەماوەر پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەڤین گۆیی دەکات.