سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق

143
0
هاوبەشی :

بەهۆكاری كەش و هەوایەكی ساردەوە بارانی بارین لە زوربەی شارەكانی عێراقو بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەكانی كوردستان و بوونی ئاو هەوایەكی سارد، حكومەتی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شەممە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق.

ئەمڕۆ  بەفربارین لە كوردستان دەستی پێكرد ،  وەك لە هەواڵەكاندا ڕاگەیەندرا و كەشناسی هەرێم پێشبینی كرا بوو. 

سەرەتا لەشاخ و شوێنە ساردەكان بەفر بارین دەستی پێكرد و دواتر لە  شاری پێنجوین  بەفر باری و لە ئێستادا ( چوارشەممە ، ٤ كانونی دووهەمی ٢٠٢٣) لە شاخی گوێژە و ئەزمەڕ لە سلێمانی بەفر دەبارێت و پێشبینیش دەكرێت ناو شار بگرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە خەڵكی شار  چونەتە دەرەوە و سەردانی شاخی گوێژە و ئەزمەڕیان كردوە بۆ چێژ وەرگرتن لە بەفربارین

هاوبەشی :