سرودی نیشتمانی ( رۆژهەڵات تەنیا نیە) ، نوسینی کەژاڵ نوری مەلەک ، وتنی ئەمەل سەعید کوردە

541
0
هاوبەشی :

بەڕێز كەژاڵ نوری شاعیری وڵاتپارێز و نیشتیمان پەروەر لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢ ، هۆنراوەیەكی بە ناوی ( ڕۆژهەڵات بە تەنیا نیە) نوسیوە و دواتر خانمە گورانی بێژی دەنگ خۆش ئەمەل سەعید كوردە كردوە بە سرودێكی نیشتیمانی ، لە خوارەوە لینك سرودەكە دانراوە

سرودی نیشتمانی ( رۆژهەڵات تەنیا نیە)
نوسینی کەژاڵ نوری مەلەک
وتنی ئەمەل سەعید کوردە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یەک خەممان هەیە و یەک ئازار
یەک دەنگمان هەیە و یەک هاوار
یەک وڵاتمان هەیە و یەک گەلین
یەک لەشمان هەیە و چوار پەلین
یەک پشتمان هەیە و یەک مێژوو
یەک زمانمان هەیە و یەک پەرجوو
لە باکور شۆڕشی ژن ژیناین
لە رۆژئاوا پشت و پەناین
لە باشور یەک دڵ لێ ئەدات
ئەویش ئەدەین بە رۆژهەڵات

کەژاڵ نوری
هۆڵەندا
30-9-2022

رۆژهەڵات تەنیا نیە ، باشور پشتیوانیە
#ژن_ژیان_ئازادی

 

 

هاوبەشی :