تەیف سامی ، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند ناتوانێت پابەند بێت بە ناردنی ٤٠٠ ملیارەكەی هەرێم
وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا ڕایگەیاندوە بەهۆی سێ هۆكارەوە ناتوانن پابەندبن بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ، هۆكارەكانیش بریتین:-
• بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر ھەرێم تایبەت بەپاکتاوی خەرجیەکان
• نەبونی داتای دروست لەسەر خەرجیەکانی ھەرێم
• نەبونی داتای دروست لەسەر بڕگەیەکی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق
بۆ ئەو مەبەستە ئەو وەزیرە (تەیف سامی) نوسراوێکی ئاراستەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کردوەو ڕایگەیاندوە، بەهۆی ئەو هۆكارانەی كە لەسەرەوە باسكراون ناتوانێت ٤٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێم بنێرێت، هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد كە پێشتریش وەزارەتی دارایی
تێبینی ھەبوە لەسەر خەرجکردنی شایستەکانی ھەرێم.