تا ئێستا ١٩كەس لەسەر ڕووداوەكەی هوانەی سلێمانی گیراوە

339
0
هاوبەشی :

لە كۆتایە سالی٢٠٢٢ (٣٠\١٢\ ٢٠٢٢) لە مەیدانێكی پێشبڕكێی مۆتۆڕ سكیل له‌ ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك گه‌نج هێرشیانكرده‌ سه‌ر كچێكی گه‌نج و سوكایه‌تیان پێكرد، لەسەر ئاستی كۆمەڵگە ئەو روداوه‌‌ كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆریی لێكه‌وته‌وه‌ و دواتریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج ده‌رچو.

ژمارەی ئەو گەنجانەی كە گیراون تا ئێستا گەیشتۆتە ١٩ كەس ، سیان له‌و تۆمه‌تبارانه‌ ئەوانەن كە ڤیدیۆكه‌یان تۆماركردوە و بڵاویان كردۆتەوە. ئەو كچەی كە هێرش كراوەتە سەری و سوكایەتی پێكراوە سكاڵای لای پۆلیس تۆمار كردوە و پۆلیس شوێنەكەی دەزانێت.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەو كەسانەی ئەو كارە نەشیاوەی دژی ئەو كچە كردوە لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت هەروەها ڕایگەیاند ئەو كەسانەی گیراون هەندێكیان چه‌قۆ، بۆكس خه‌نجه‌ر و ساتوریان پێبوه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

لە ئێستادا مەیدانی پێشبڕێكێی مۆتۆڕسكیلەكە داخراوە

 

هاوبەشی :