شەڕڤانانی ئازادی عەفرین ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی هەرێمی عەفرینی ڕاگەیاند

254
0
هاوبەشی :

هێزەكانی ڕزگاری كانتۆنی عەفرین ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی شەڕڤانەكانیانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەكدارە خۆفرۆشەكانی سەر بەو دەوڵەتە داگیركەرە لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری ڕاگەیاند، كە گرنگترینیان ئەمانەن:

🔴 شەڕڤانانی ئازادی عەفرین ٧٠ ئۆپەراسێۆنی دژی هێزە داگیركەرەكەی توركیا و چەتەكانی ئەنجامداوە و زەبری گرانی بەو هێزانە گەیاندوە

🔴 هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە ماوەی ساڵی ڕابردودا ، ٢٠ئەفسەری هێزە تایبەتەكانی پۆلیسی توركیا ، ٧٢ سەربازی لەشكری داگیركەری تورك و ١١٢ چەتەی سەر بەتوركیا بە سزا گەیاندون ، ١٤٨ كەسی تریش لەو هێزانە بە سەختی بریندار كردوون ، ئەمە جگە لە تێكشكاندن و لە ناوبردنی چەندین كەل و پەلی سەربازی و دەستبەسەرا گرتنی چەك و كەل و پەلی سەربازی هێزە داگیركەرەكە و چەتەكانی

هاوبەشی :