بەشداری خەلكی سلێمانی بە بەرفراوانی لە مەڕاسیمی بەڕێكردنی شەهید ئەڤیندا ، ئەركێكی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕیە

271
0
هاوبەشی :

داواكارین لە تەواوی خەڵكی سلێمانی وڵاتپارێز و خەمخۆری  ئازادی بەشداریەكی بەرفراوان بكەن لە مەڕاسیمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید(ئەمینە کارا) ناسراو بە (هەڤاڵ ئەڤین گۆیی) کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا  بە پلانێکی نێونەتەوەیی تیرۆرکرا. شەهید ئەڤین ٣٤ ساڵ ژیانی خۆی پێشكەش كرد بە دۆزی ڕەوای گەلی كورد و ئازادی ژنان ، لەو پێناوەدا بە بەهاترین شتێك كە هەیبو ئەویش گیان و ڕۆحی بوو بەخشی، بۆیە ئەركێكی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی خەڵكی ئازادیخواز و بە ئەمەكی شاری سلێمانیە بەشداریەكی بەرفراوان بكەن لە مەڕاسیمی بەڕێكردنی ئەو شەهیدەدا 

ڕۆژی پێنجشەممە 

بەرواری ٥ \ ١ \ ٢٠٢٣

كاتژمێر ٩ بەیابی

شوێن – شاری سلێمانی – مزگەوتی ئەحە سوور نزیک دووڕێیانی سەرچنار

هاوبەشی :